ئەو گەنجانەی کە بۆ یەکەم جار دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان: دەنگی ئێمە بۆ ئازادییە

ئەو ژنانەی کە بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا دەنگ دەدەن ڕایانگەیاند، دەنگ بە گۆڕانکاری و ئازادی دەدەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-چەند ڕۆژێک ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی کە لە ٣١ی ئادار لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت، هەڵمەتی هەڵبژاردنی حیزبە سیاسییەکان بە خێرایی بەردەوامە و دەنگدەران لە شارەکانی کوردستان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی سیاسەتەکانی قەیوم، چاوەڕوان دەکرێت ٦١ ملیۆن و ٤٤١ هەزارو٨٨٢ دەنگدەر بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، لەو ژمارەیە ملیۆنێک و ٣٢ هەزارو ٦١٠یان گەنجن و بۆ یەکەم جار دەچنە بنکەکانی دەنگدان.

 

لە هەڵبژاردنەکاندا کە لە ٨١ پارێزگا و ٩٧٣ ناوچە و ٣٩٠ شارۆچکەی هاوشارەوانی و ٥٠ هەزارو ٣٣٦  تێکەڵکەر بەڕێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی پارێزگاکان و ئەنجومەنی شارەوانیش ئەنجام دەدرێت. لە ئامەد، یەکێک لە ٣٠ گەورەترین شارەکان، ملیۆنێک و ١٤٤ هەزارو ٥٣٣ دەنگدەر دەچنە بنکەکانی دەنگدان.

 

ئەو گەنجانەی لە ئامەد بۆ یەکەم  دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، لەژێر ئامانجی سیاسەتی جەنگی تایبەتدان و تیشکیان خستەسەر فشارەکانی دژ بە کولتوور و زمانی دایک و وتیان: دەنگ بە ئازادی دەدەین.

 

"دەنگمان بۆ کەسێکە کە کولتوورو زمانمان بپارێزێت"

زیلان چەلیکەر ڕایگەیاند دەنگ بە پارتی دەم دەدەن و وتی: بە قەیوم دەستکەوتەکانی ژنان و گەنجان سەرەتا لەناوچوون.، دەزانم کە حزبەکەم و کاندیدەکانم بەشداری لە شارەوانییەکانمان و کاری کۆمەڵایەتی دەکەن، لەبەرئەوە دەزانین کولتوورو زمانمان دەپارێزن، دەنگ بۆ پارتی دەم دەدەم، قەیوم ژنان و گەنجان ناناسێت ئێمەش نایناسین، وەک گەنجان، وەک ئەوەی لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا خەبات دەکەین، لەم هەڵبژاردنانەدشدا خەبات دەکەین، لەگەڵ پارتی دەم سەرکەوتوو دەبین وەک ژنانی گەنج دەمانەوێت لە ٣١ی ئاداردا لە دەنگدانەکاندا کۆببینەوە.

 

"وەک ژنێک داهاتوویەکی ئازادم دەوێت"

سەڤال جۆشکون، یەکێک لەو ژنانەی کە بۆ یەکەم جار دەنگ دەدات، وتی: نیشتمانپەروەری لە خێزانەکەمەوە سەرچاوە دەگرێت، وەک ژنێکی گەنج، دەنگ دەدەم بۆ ئەوەی لە بارودۆخێکی باشتردا بژیم، ئێمە وەک گەنجان، دەمانەوێت جیهانێکی ئازاد، هەم ژینگەیی و هەم کولتووریمان هەبێت،  دەنگ بەکاردەهێنم بۆ گۆڕانکاری و ژیانێکی باشتر، وەک ژنان لەژێر فشارێکی جدیداین، بۆ بەدەستهێنانی ئازادی لەم هەڵبژاردنەدا سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن. پارتی دەم ئەو پارتەیە کە دەستکەوتەکانی ژنان و ئازادیی ژنان بە نرخ دەکات و لەم قۆناغەدا زۆرترین کار دەکات.

 

"ئێمە وەک گەنجان ئەم تاڵانکارییە ڕادەگرین"

هەروەها ئارژین ئاتلی ڕایگەیاند، دەنگ بە ژیانێکی ئازاد دەدەن و وتی: بەدڵنیاییەوە دەنگ بە پارتی دەم دەدەم، چونکە پێموایە ئەوان زۆرترین کار دەکەن بۆ ئازادی، دڵسۆزان دەنێرین و کار بۆ کۆمەڵگە دەکەین، بە پشتیوانی خۆمان لەگەڵ پارتی دەم دەبین، ئازادیم دەوێ وەک ژن دەمەوێت بە زمانی دایک قسە بکەم، بۆیە ئێمە بەبێ ترس و نیگەرانی و بیرکردنەوەی گەلەکەمان دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەم سیستمە تاڵانکارییە دەگۆڕین."

 

"لە هەموو بارودۆخێکدا لەگەڵ پارتی دەم دەبم"

حیکمەت تابان هەروەها ڕایگەیاند کە دەنگ بەو کەسانە دەدات کە داواکارییەکانی گەل پشتگوێ ناخەن و وتی: تەمەنم ١٩ ساڵە و بۆ یەکەم جار ئەمساڵ دەنگ دەدەم، کاتێک سەیر دەکەم، هیچ خۆشییەک نییە. لەبەر ئەوەی دەچم بۆ بنکەکانی دەنگدان و دەنگ دەدەم، دەنگی بۆ ئەو پارتەیە بۆ گەل کار دەکات و لەم کاتەدا کار دەکات، لەم قۆناغەدا، من هەمیشە بەدوای خەباتی ئەواندا دەڕۆم، نەک تەنها من، بەڵکو داوا لە هەموو ئەوانە دەکەم کە دەیانەوێت شتەکان بگۆڕن لەم کاتەدا دەنگ بە خۆیان بدەن، با قەیوم بوەستێنین، من زۆر باش دەزانم کە هاوڕێکانمان دەتوانن چی بکەن کاتێک دەست بە کار دەکەن ئەوان هەمیشە گوێ لە ئێمە دەگرن و لەم کاتەدا داوای پێشنیار دەکەن، بە بڕوای من ئەم شێواز و هەڵوێستە دوای هەڵبژاردن بەردەوام دەبێ،. بۆ ئێمە و بۆ گەلیش کار دەکەن.

 

"قەیوم کاری بۆ گەنجان نەکردووە"

زیلان ئاکدۆگان ڕایگەیاند کە گەنجان لەگەڵ نیگەرانییەکانی داهاتوودا دەژین و وتی: دەنگ بە پارتی دەم دەدەم، وەک گەنجێک، ناتوانم داهاتوویەک بۆ خۆم ببینم بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە بهێنم و زیاتر دڵخۆش بم، دەنگ بۆ خۆم دەدەم. قەیوم هەرگیز کار بۆ گەنجان ناکات ئێمە وەک گەنجان لەم هەڵبژاردنانەدا قەیوم لادەبەین، دەمەوێت هەموو شتێک لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنەدا بگۆڕدرێت،زۆر دڵخۆشم کە یەکەم دەنگم بە خۆم دەدەم، من لە هەموو کارێکدا بەشدارم بۆ ئەم گۆڕانکارییە، هیچ خزمەتگوزارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆوە نییە، ئەم شتانە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنەدا دەگۆڕین، با بڕۆین بۆ هەڵبژاردنەکان بۆ خۆمان و بۆ گەنجانی وەک من کە داهاتوویەکی باشیان هەبێت، قەیوم لادەبەین و هەردوو ئیرادەی خۆمان و سندوقەکانی دەنگدان دەپارێزین.

 

"بە دەنگی خۆمان کۆتایی بە سیاسەتی شەڕی تایبەت دەهێنین"

بەرفین چالان وتی: وەک ژنێکی گەنجی کورد کە لە ئامەد دەژیم، دەنگ بە پارتی دەم دەدەم،  من پرۆژەکانیان بە ڕاستی دەبینم دەربارەی گەنجان و ژنان، لە پرۆسەی کۆتاییدا، ئەوان دەیانویست گەنجەکانمان بدەن بە سیاسەتی جەنگی تایبەت. دەیانەوێت گەنجان بخەنە ناو دەرمانەوە ئەوان بەو بیرە کار دەکەن کە "با گەنجانی کورد بەشداری لە سیاسەتدا نەکەن، گرنگ نییە چی دەکەن"، بەلام ئێمە وەک گەنجانی کورد دەمانەوێت کۆتایی بەو سیاسەتانە بهێنین، ئەمەش لە ڕێگەی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان ئەنجام دەدرێت، با بچین بۆ هەڵبژاردنەکان و ئەمانە بگۆڕین، پێویستە هەموو ژنانی گەنج دەنگ بدەن و بچنە بنکەکانی دەنگدان، با وەک ژنێک دەنگ بدەین بۆ داهاتوویەکی ئازاد.