مەخمور
ئەنجومەنی عەشتار لە کامپی پەنابەرانی مەخمور، دەربارەی دەستگیرکردنی سێ سیاسەتمەداری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک کە لە ساڵیادی فەرماندا چووبوون بۆ شەنگال و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەولێر لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکەەوە دەستگیرکران، بەیاننامەیەکی نوسراویان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: ئێمە لە سەدەیەکدا دەژین کە ژنان بە تێکۆشانی خۆمان دەگەینە هێزی بوونمان بە فکر و ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە ئازادیی ژن وەک بنەمای ژیان بەناودەکات و لەسەر ئەم بنەمایە دەرگاکانی ئازادی بۆ ژنان دەکاتەوە، ڕێگای زانست و مسۆگەرکردنی بوون پیشان دەدات، ژنانی کورد لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خاوەنی مێژوویەکە و بە دروشمی "سەدەی ٢١ سەدەی ئازادییە" هەنگاو دەنێت.
ئەنجومەنی عەشتاری مەخمور سەبارەت بە دەستگیرکردنی سێ چالاکوانی ژن دەڵێت: دوای یادکردنەوەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، سێ ئەندامی ڕژاک بە ناوەکانی خەولە محەمەد حەسەن و جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن، لە هەولێر لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەر کران و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر سێ ئەندامی ڕژاک بەدەست نەگەشتووە، ئەم سیاسەتەی پەدەکە دژ بە ژنانی ئازاد، زۆر دوور نییە لەو سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک کە کوشتن و دەستدرێژی و وێرانکاری بەسەر ژنانی کورد و ژنانی ئازادی خوازدا دەسەپێنێت، هەموو ئەمانە لەسەر بنەمای چەمکی هێرش بۆ سەر ئازادی ژن و لە کەسی ژنان لە تەواوی کۆمەڵگادا سەرچاوەی دەگرێت، بۆیە ئێمە ئەم رفاندنی ژنە بە کارێکی سیاسی لە قەڵەم دەدەین، دەشبێت پەدەکە بزانێت کە بەرپرسیارە لە دۆخی ئەو ژنانە و پێویستە هەرچی زووە ئەندامەکانی ڕژاک ئازاد بکات.
ت.پ




