ڕەققە
ئەمڕۆ ٣٠ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا کە خەمخۆری پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دابینکردنی پاراستنی پێویستە بۆ ژنان و منداڵان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو، داوای کرد کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێنن کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هەروەها ڕێوشوێنی پتەو لە دژی تورکیا و چەتەکانی بگرنەبەر.
ئاماژە بەوەکراوە کە هەوڵەکانی تورکیا، لە ڕێگەی بەردەوامی پاڵپشتیکردنی بۆ ئەو چەتانە، بۆ گەیشتن بە ئامانجە فراوانخوازییەکانی خۆیەتی لەسەر حیسابی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و سەلامەتی گەلەکەی.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ترسمان هەیە ئەو کارانە ببێتە هۆی تێکچوونی کارەساتبارانەی دۆخی مرۆیی ناوچەکە، و تەشەنەکردنی ئاژاوە و ناسەقامگیری، ژنان و منداڵان لە بەرامبەر ئەو کردەوە تاوانکاریانەدا زیانیان بەردەکەوێت و زۆرترین بەرکەوتەی توندوتیژی زایەندی، ڕفاندن، ئاوارەبوون و بێبەشکردنی مافە سەرەتاییەکانیانن.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە هەردوو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان کراوە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە شاری حەلەب لە ئەستۆ بگرن و هاوکاری مرۆیی بەپەلەیان پێبدەن و کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێندرێت، هەروەها پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پتەو لە دژی تورکیا و چەتەکانی، پشتگیرییەکانی بۆ چەتەکان ڕابگرن، و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەن لە ڕۆڵی لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و ئاگرکردنەوە.
کۆمەڵەکە لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی بۆ ئەو وڵاتانە کردووە کە گەرەنتی ئاگربەست دەکەن و دەستوەردانێکی خێرا و کاریگەرانە بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم کردەوە شەڕانگێزانە و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە چەوساندنەوەی چەتەکانی تورکیا، وتراوە: پێویستە ئەم وڵاتانە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانیان جێبەجێ بکەن و کۆتایی بەو کارە نامرۆڤانە بهێنن کە هەڕەشە لە ئاسایش سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دەکەن، داوا دەکەین کە تاوانبارانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بخرێنە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەختی لەسەر پێویستی یەکدەنگی و یەکڕیزیی نێوان هەموو هێزە نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ نەهێشتنی تیرۆر و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا تێیدا هاتووە: دڵنیاین کە، بە هاوکاری پێکەوە، دەتوانین شکست بە تیرۆر بهێنین، پاراستنی خەڵکی سڤیل، و بونیادنانەوەی داهاتوویەکی پاریزراو و دادپەروەرانە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ بۆ مافەکانی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، و بە هەموو هەوڵەکانمان کاردەکەین بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش.




