ناوەندی هەواڵ
یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد کە لە ئامەد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" ڕێکخرا، ژنانی پەرلەمانتاری کورد لە باکوور و باشووری کوردستان و ئەورووپا بەشدارییان تێداکردبوو، دوێنێ ٢٩ی ئایار، دوای ئەنجامدانی هەموو کارەکانی کۆنفرانسەکە لە دوو ڕۆژدا، ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بڵاوکرایەوە.
ئەنجامنامەکە لەلایەن سەمرا چاگلار گۆکاڵپەوە خوێندرایەوە و خاڵەکانی بەمشێوەیەیە:
– دژی توندوتیژی لەسەر ژنان، لە هەموو بوارێکدا میکانیزمەکانی تێکۆشانی هاوبەش و تۆڕەکانی ڕێکخستن دامەزرێنن.
– مێژوو و بیرەوەرییەکانی تێکۆشانی ژنانی کورد دابمەزرێنن.
– لەگەڵ جیاوازییەکانی ژنانی کورد، کار بۆ ئامادەکردنی بەیاننامەی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی بکەن.
– لە هەر ناوچەیەک، دژی سیاسەتەکانی تواندنەوە لەسەر زمانی کوردی، زمان و کەلتوور بە هاوبەشی بپارێزن.
– بۆ ئەوەی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد لە سیاسەتی دیموکراتیکدا بۆ بونیادنانی ئاشتی هەڵوێستێکی هاوبەش پێشکەش بکەن، گرووپەکانی کار دامەزرێنن.
– هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان، وەک میکانیزمێک کە کۆمەڵگە و سیاسەت دەگۆڕێت و دەگوازێتەوە، لە هەموو بەشێک جێبەجێ ناکرێت، بۆیە بۆ ئەوەی تێکۆشانی ژنان بتوانێت پارتە سیاسییەکان بگۆڕێت، تێکۆشان بۆ جێبەجێکردنی کۆتای ژنان ٥٠٪ لە ئۆرگانەکانی بڕیارگرتن و نوێنەرایەتی پارتەکاندا بەردەوام بێت.
– ژنانی پەرلەمانتارانی کورد، بە تێکۆشانەکانیان دژی پیاوسالاری و هەموو جۆرە جیاکارییەک، بۆ دامەزراندنی ئاشتی بوارەکانی کاری هاوبەش ببینن و کارەکانیان ڕێکبخەن، بڕیاریان دا تۆڕی ژنانی پەرلەمانتاران دابمەزرێنن.




