ناوەندی هەواڵ
لە کۆبوونەوەیەکی ڤیکتۆریا نوڵەند، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، گفتوگۆ لەسەر هەڵوێستەکانی تورکیا بەرامبەر ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و ڕۆژنامەنووسان کرا.
ڤیکتۆریا ڕایگەیاند: ئێمە بە ڕوونی نیگەرانییەکانی خۆمان دەربڕیوە بۆ دەستەڵاتدارانی تورکیا سەبارەت بە قەدەغەکردنی حزبە سیاسیەکان، ڤیکتۆریا ئاماژەی بەوەشدا کە هەدەپە نوێنەرایەتی چینێکی فراوانی هاوڵاتیانی تورکیا دەکات و قەدەغەکردنی نوێنەرانی ئەو چینە پرسیار دروست دەکات لەسەر پاک و بێگەری هەڵبژاردنەکان.
ئەو بریکارە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پێشەنگایەتی یەپەگە چونکە بەهای خۆیان سەلماند لە ڕووبەڕوو بوونەوەی شەڕی دژی داعش و پاراستنی ئاسایشی سوریا.
ت.پ




