تورکیا ٣٥ هاوڵاتی لە سنوری نێوان تورکیا-سوریا کوشتووە

لە ماوەی ساڵێکدا دەوڵەتی تورکیا ٣٥ کەسی لە سنوری نێوان تورکیا-سوریا کوشتووە، ژنێک و ٨ منداڵی لەناودایە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ-SOHR ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا سوپای تورکیا ٣٥ هاوڵاتی مەدەنی لە سنوری نێوان تورکیا- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج و کوشتویەتی، یەکێکیان ژنە و ٨ منداڵیشی لەناودایە.

 

ژمارەی کوژراوەکان بەم جۆرەیە، لە ئیدلب ٢٤ هاوڵاتی کە یەکێکیان ژن و ٥ منداڵ بوون، لە حەسەکە سوپای تورکیا ٩ هاوڵاتی و یەک هاوڵاتی لە ڕەقە و یەک هاوڵاتیشی لە حەلەب کوشتووە.

 

ڕوانگەی سوری داوا دەکات کە دۆسیەی کەسانی کوژراو بنێردرێت بۆ دادگا نێودەوڵەتییە تایبەتەکان و سزای دەوڵەتی تورکیا بدرێت.

 

ت.پ