ناوەندی هەواڵ
رۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم، عومەر عەبدی، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی یونیسێف لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک رایگەیاند " وەزیری دیفاکتۆی پەروەردەی پێی راگەیاندین کە کار لەسەر پڕۆژە بڕیارێک دەکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا رایدەگەیێنن،" پڕۆژە بڕیارەکە رێگە بە ژنانی گەنجی قۆناغی دواناوەندی دەدات بچنەوە پۆلەکانی خوێندن.
لەدوای ئەوەی لە مانگی ئابی ئەمساڵدا تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە دەست، هەر لە دەستپێکی ساڵی خوێندنەوە ڕێگەی بە کچانی قۆناغی سەرەتایی دا بەردەوامی بە خوێندنەکەیان بدەن، بەڵام ڕێگەیان نەدا ژنانی گەنجی قۆناغی دواناوەندی و مامۆستاکانیان بگەڕێنەوە پۆلەکانی خوێندن.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی تاڵیبان دەڵێن تەنیا ئەو کات رێگە بە ژنانی گەنجی دواناوەندی دەدەن بەردەوامی بە خوێندنەکەیان بدەن کاتێک بە تەواوەتی پابەند بن بە شەریعەتی ئیسلامەوە.




