تاڵیبان بەردەوامە لە سیاسەتی سەرکوتکردنی ژنان لە ئەفغانستان

تاڵیبان بەردەوامە لە سەپاندنی سنووردارکردنی ژنانی ئەفغانستان، فەرمانێکی نوێ دەرچووە بۆ قەدەغەکردنی بەشداریکردنی ژنان لە کۆبوونەوەکانی جەژندا.

تاڵیبان بەردەوامە لە سیاسەتی سەرکوتکردنی ژنان لە ئەفغانستان

ناوەندی هەواڵ

 

لە سەرکوتکردنێکی نوێدا بە ئامانجی قەدەغەکردنی زیاتری ئازادی ژنان، تاڵیبان لە ئەفغانستان کۆبوونەوەی ژنانی لە جەژندا قەدەغەکرد.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "The Independent"ی بەریتانی، دوو یاداشتنامەی هاوشێوە دەریدەخەن "سەرکردە ناوخۆییەکانی تاڵیبان لە باکوری هەرێمی باغلان و ناوچەی تەخاری باکوری ڕۆژهەڵات ئاماژەبەوەدەکەن لە ژنان قەدەغەکراوە بچنە دەرەوە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا.