سورەیا متهەرنیا، ژنە کوردێک بووە یەکێک لە مامۆستا باڵاکانی جیهان

سورەیا متهەرنیا یەکێکە لە مامۆستا باڵاکانی جیهان، کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە دیاریکرا، بەهۆی ئەوەی تێدەکۆشێت بۆ تەندروستی خوێندکارە نەخۆشەکانی.

ناوەندی هەواڵ

 

سورەیا متهەرنیا، خاوەنی ماستەرە لە بەڕێوەبردن و پلانداناندا، دایکی دوو منداڵی تەمەن ١٢ و ٨ ساڵە، هەروەها نووسەری ١٢ کتێب و مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتاییە و یارمەتی زیاتر لە هەزار قوتابی لێقەوماوی داوە، زیاتر لە ٢٥ ساڵیشە یارمەتی خوێندکارانی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کەلە هەموو خزمەتگوزارییەک بێبەشن.

 

سورەییا یەکێکە لە مامۆستا هەڵبژێردراوەکانی یونسکۆ وەک یەکێک لە مامۆستا باڵاکانی جیهان کە هەوڵ دەدات خزمەت بە تەندروستی خوێندکارە نەخۆشەکانی بکات و سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی دایک و باوکانە لەڕێگەی کاری بازرگانییەوە.

 

ئەو ناوێکی ئاشنایە بۆ خوێندکارانی کوردستان کەبە هەوڵەکانی توانیویەتی ببێتە ١٠ یەکەمین مامۆستاکانی جیهان، چونکە هەموو ژیانی تەرخان کردووە بۆ قوتابییەکانی و بەردەوام هاریکاری خێزانەکانیانە، بە هاوکاریکردنی ژنانی گوندەکان و نەخۆشان بووەتە ناوێکی درەوشاوە و باشترین مامۆستاکانی جیهان.

 

ت.پ