ناوەندی هەواڵ
دوێنێ لە پانێڵێکدا بە ناونیشانی "ڕۆشنبیری ژن و مێرد، خێزان لە هەڵوەشاندنەوە دەپارێزێت"، دادوەر كامەران رەسوڵ سەعید، دادوەری دادگای باری كەسێتی لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا بەپێی ئامارەكانی نۆ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢١ی دادگای باری كەسێتی سلێمانی ٨ هەزار و ٢٩٩ داوا لەبەدەم دادگای باری كەسێتی سلێمانی بوون، لەو ژمارەیە شەش هەزار و ١٣ داوایان جیابوونەوە بووە، واتە لە هەر چوار داوایەك كە تۆماركراوە سێ داوایان جیابوونەوە بووە.
ئەو دادوەرە ئەوەشی خستەڕوو کە لەو ٦ هەزار و ١٣ داوایەی بۆ جیابوونەوە تۆمارکراوە، دوو هەزار و ٣٤١ داوا یەكلا کراونەتەوە و بڕیاری کۆتای لەسەر دراوە بە جیابوونەوە بووبێت یاخود ڕەتکردنەوە.
ت.پ




