سودان
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی دەنقەلا لە باکووری سودان ڕایگەیاند، کە یەکێک لە پزیشکە ژنەکانی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە پیشەییەکانیدا دەستدرێژی جەستەیی و زارەکی بەرامبەر کراوە و لە ئەنجامدا بریندار بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی، ٢٠ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند، کە ڕووداوەکە لەلایەن ئەندامێکی هێزی پۆلیسەوە ئەنجامدراوە و بە پێشێلکردنی پیرۆزی دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستی و هێرشکردنە سەر کارمەندانی پزیشکی پێناسەی کردووە.
هەروەها بە توندی دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندانی پزیشکی شەرمەزارکرد، جەختی لەوەکردەوە، کە پاراستنی پزیشکان و کارمەندانی چاودێری تەندروستی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، ئەو جۆرە هێرشانە جێگەی قبوڵکردن نین چونکە مەترسی لەسەر پارێزراوی کارمەندان و سەقامگیری خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن.
دووپاتیکردەوە کە لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات تا ئەو کاتەی ڕێکارە یاساییەکان تەواو دەبن و دادپەروەری پێشکەش دەکرێت، هەروەها هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە تێوەگلاون لە ڕووداوەکەدا بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکان و کەرامەتی کارمەندانی پزیشکی.




