تونس
لەتونس توندوتیژی دژ بەژنان ڕوو لەزیادبوون دەکات و لە بەرامبەردا کۆمەڵگەی تونس بێدەنگە، موفیدە عەباسی سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی تونس داوای پەرەپێدانی ستراتیژی و بەرنامەی تایبەت کرد بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی دژی ژنان و کچان، جەختیشی کردەوە کە ژنانی گەنج مەترسیدارترن بۆ توندوتیژی و لەو ناوچانەی وەک ماڵ و قوتابخانە و شەقام و خولی پەروەردە لە توندوتیژی ناپارێزرێن.
"زۆربەی حاڵەتەکانی توندوتیژی بەنهێنی دەمێننەوە"
موفیدە ئاماژەی بەوەدا کە هیچ میتۆدێکی جدی و ڕەشبین نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کاتێک کچانی گەنج پێویستیان بەیارمەتی دەروونی هەیە و کەسیش یارمەتیان نادات، بۆیە داوای لەدابەشکردنی ستراتیژی و بەرنامەی تایبەت بە کچانی کەم تەمەن و منداڵ کرد و جەختیکردەوە کە هیچ ڕێژەیەکی ڕەسمی نییە بۆ ڕەنگدانەوەی سەرجەمی ئەو ژن و کچانەی کە توندوتیژی و دەستدرێژیان لەسەر کراوە چونکە هەندێک ڕووداوی گێچەڵکردن و توندوتیژیڤ بە شاراوەیی دەمێننەوە.




