حەسنا محەمەد
حەلەب- ژنان بە درێژایی مێژووی هەزاران ساڵە، لە توندوتیژی دەروونییەوە تا توندوتیژی جەستەیی، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوونەتەوە، دەوڵەتە دەستدرێژکارەکان و پیاوان لە ڕێگەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە پلەی یەکەمدا دەیانەوێت کۆمەڵگە ملکەچ بکەن و خۆیان ببن بە حاکم.
"هەڵسانەوە دژی توندوتیژی و ستەم"
فەریدە موسا، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی جەختی لەو جۆرە توندوتیژیانە کردەوە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە و وتی: زۆربەی ژنان توندوتیژییان لە خێزان و کۆمەڵگەدا بەرامبەر دەکرێت، ژنان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەبنەوە، ئەم توندوتیژییە کاریگەری لەسەر دەروون و جەستە و هزری و ژیانی ژن هەیە. تەنانەت زۆرێک لە ژنان بەهۆی توندوتیژیەوە خۆیان دەکوژن و لەگەڵ ئەمەشدا کێشەکانی کۆمەڵگە زیاتر دەبن. کاتێک ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە لە خێزاندا، کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵەکانیش دەبێت و ڕێگە بەم منداڵانە دەدات بە توندوتیژی گەورە ببن و جۆرەکانی فێربن بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا بەکاری بهێننەوە. ئەو ژنانەی دەیانویست جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژوو جێبهێڵن و ڕۆڵیان هەبێت، ڕووبەڕووی توندوتیژی بوون، بەتایبەتی ژنانی زانا و چالاکوان لەلایەن دەوڵەتەوە کوژران یان لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە دەدران، بۆ ئەوەیکە ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا ئامادە نەبن و داوای مافەکانیان نەکەن، بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک ڕزگار ببن، پێویستە ئیرادە و هێزیان هەبێت بۆ ئەوەی دژی ستەم بوەستنەوە.
''پێویستی بە تێکۆشان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی"
هێڤی شێخۆ، ئەندامێکی دیکەی ناوەندی ژنۆلۆژییە و دەڵێت: ٥ هه زار ساڵه و تا ئەم ساته ژنان به توندوتیژی له لایەن پیاوانەوە دەژین، بەردەوام کوژراون و شکاون، ڕۆڵەکانیان نەبینراوە و بێ ماف ماون. پێویستە ژنانیش وەک ٣ خوشکی مێرابێل لە دژی پیاوانی دەسەڵاتدار ڕاپەڕن و توندوتیژی قبوڵ نەکەن. لە سایەی کار و تێکۆشان و ڕاپەڕین دژی توندوتیژی، ٢٥ی ئەم مانگە وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخرا، بەڵام نەک تەنها ئەم ڕۆژە بکەینە ڕۆژی تێکۆشان، پێویستە ژنان هەموو ڕۆژێک لە دژی توندوتیژی تێکۆشان و کۆتایی پێبهێنین. دوای بڵاوبوونەوەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی ژنان، توڕەیی لەگەڵ حکومەتدا دروستکرد، بۆیە کۆمەڵکوژییەکیان لە کەسایەتی ساکینە جانسز و هاوەڵەکانی ئەنجامدا و تا ئێستاش ژنانی پێشەنگ دەکرێنە ئامانج، ئەمە جۆرێکە لە توندوتیژی. داوا لە هەموو ژنێک دەکەین بۆ داننان بە ئازادی خۆیان و ڕزگارکردنی کۆمەڵگەکەیان بچنە ناو ڕیزەکانی شۆڕشەوە".
"فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، ڕزگاربوونە لە توندوتیژی و ستەم"
جیهان ئیبیش ڕایگەیاند کە ژنان ڕۆژانە لەگەڵ توندوتیژیدا دەژین و ڕێگای ڕزگاربوون لە توندوتیژی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و وتی: هەموو ڕۆژێک ژنان لەگەڵ توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا دەژین، بەتایبەتی ئەو ژنانەی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەژین. داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گەورەترین توندوتیژییە بەرامبەر خاک و ژنان، بە ئامانجگرتنی ژنانی پێشەنگ و پێشەنگەکانی کۆمەڵگە، دەیانەوێت ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی بکرێن. دەوڵەتی تورکیا دژی بیرۆکەی ژنێکی ئازاد شەڕ دەکات و نایەوێت ژنان درک بە سروشتی خۆیان بکەن و لە کۆمەڵگەدا ئازاد بن، چونکە لە ڕۆڵی ژن و هێزەکەی دەترسن. ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی کار و تێکۆشانەوە ژنان پەروەردە بکەین، هەروەها لە دژی توندوتیژی بوەستینەوە. بە بیر و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەمان کاتدا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژنان دەتوانن خۆیان بەهێز و ڕزگار بکەن، چونکە تەنیا فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی ڕزگاربوونە، لە ستەم و توندوتیژی.




