ناوەندی هەواڵ
پێوەری جیهانی "GCI" سەبارەت بە دۆخی ئەمنی عێراق و کاریگەرییە نەرێنییەکانى لەسەر هاوڵاتییان و کۆمەڵگە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: عێراق بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە بەرچاوەکان بۆ بووژانەوەی تەواوەتی، لە لێکتێنەگەیشتنەکانى ئەم دواییانەدا عێراق تووشی “ناسەقامگیری ناوخۆیی” بووەتەوە، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی لە ناوخۆدا ئاوارەن، سێ ملیۆنیش پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەربەستەکان لە هەوڵەکان بۆ یەکخستنەوەی کۆمەڵگەکان بەردەوامن، ڕووداوەکانی ئەم دواییە کە عێراقی ناسەقامگیر کردووە، لەوانەش هەڕەشەکردن لە بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا کە لە ناوخۆی وڵاتدا، بوونی هێرشی تۆڵەسەندنەوە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتری عێراقی، کە تا ئێستاش لە ژێر هەڕەشەی داعشدایە.




