ناوەندی هەواڵ
کاروانێکی خێزانی داعش لە کامپی هۆڵ گەیشتنە گوندەکانی حەلەب، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نادڵنیایی لەسەر گواستنەوەیان هەیە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاروانەکە کە پێکهاتووە لە شە ش بارهەڵگر و نزیکەی ٣٠٠ کەس کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، گەیشتوونەتە حەلەب لە نزیک شارۆچکەی ئەختارین.
سەرەڕای گەیشتنی کاروانەکە بۆ گوندەکانی حەلەب، دیمەشق هیچ لێدوانێکی فەرمی بۆ ڕوونکردنەوەی گواستنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە ململانێی ئەمنی لەناو کامپەکە و دەوروبەری، و وێنەی ڕفاندنی خێزانەکانی داعش ڕوویداوە.




