ناوەندی هەواڵ
شاندی ژنانی ڕۆژئاوا دوای ئەوەی بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانسی ژنانی ئابیا یالا ڕۆشتنە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، سەردانی و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەنجومەنە خۆجییەکان بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا بێریڤان خالید، نوێنەری کۆنگرەی ستار لەچوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوبەشکردنی ئەزموونەکان سەردانی یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە شاری کاوکای کۆڵۆمبیای کرد.
لە سەردانەکەدا بێریڤان خالید، ئەزمونی تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنەکە هاوبەش کرد. لە میانی سەردانەکەدا جەخت لەسەر گرنگی درێژەدان و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە داهاتوودا کرایەوە.
گرنگی سەردانەکە لە کاتێکدایە، دانیشتوانی شارۆچکەکە لە ڕێگەی لیژنەکانی پاراستن، تەندروستی و چاندی...هتد، خۆیان بەڕێکخستن کردووە و خۆیان بەڕێوەدەبن.




