ناوەندی هەواڵ
باکووری سووریا شایەتی شەپۆلی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانە، مانگرتنی مامۆستایان فراوانتر بووە و ١١٣ خوێندنگە لە ناوچەی "جسر شغور" لە گوندەکانی ئیدلب دەگرێتەوە، مامۆستایان داوای باشترکردنی کرێ و بارودۆخی کارکردن دەکەن، هاوکات سەدان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی دانا، کە هاوکات لە گوندەکانی ئیدلب، ناڕەزایەتی گەورەیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تێکچوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بەردەوامی پەراوێزخستنی ناوچەکە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، درێژەی ئەو مانگرتنەی لە چەندین پارێزگادا بەڵگە کردووە، لەوانە ئیدلب، دێرەزوور، ڕەققە، حەما و حومس، ئەمەش بووەتە هۆی لەکارکەوتنی تەواوەتی پرۆسەی خوێندن و نیگەرانییەکانی لەبارەی زیادبوونی ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن و ڕەتکردنەوەی خوێندن بۆ هەزاران منداڵ دروستکردووە، مامۆمستایان داوای زیادکردنی موچە و نۆژەنکردنەوەی خوێنگە زیانلێکەوتووەکان و پاراستنی پێویستیەکانی پەروەردەیی دەکەن.
هەر لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەرانی گوندەکانی ئیدلب سەرنجیان خستە سەر داوای باشترکردنی کارەبا و ئاو و ڕێگاوبانەکان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە کەموکوڕییەکان، هەروەها سەبریان تەواو بووە و چیتر بەرگەی تێکچوونی بەردەوامی خزمەتگوزارییە گشتیەکان ناگرن.
چاودێران هۆشداری دەدەن لەوەی بەردەوامبوونی قەیرانی پەروەردەیی و خزمەتگوزاری بەبێ چارەسەری بەپەلە ڕەنگە ئاستەنگە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکە گەورەتر بکات، هەروەها ئایندەی هەزاران خوێندکار و خێزان بخاتە مەترسییەکی جددییەوە، ئەمەش وادەکات لایەنە بەرپرسیارەکان ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی پرۆسەی خوێندن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوان بگرنە ئەستۆ.




