شەنگال
لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، ژنانی شەنگال ئامادەکاری دەکەن بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان، ئامادەکارییەکان سەرەتا لە بناری چیاکانەوە دەستیپێکرد و بە ڕەنگی تێکۆشانی ژنان و ٨ی ئادار هەموو لایەک ڕازێنرایەوە، لە ئێستاشدا ئامادەکارییەکان کۆتایی پێهاتووە.
لەو چوارچێوەیەدا ناوەندی چاند و هونەری ستی نەخشان لە شەنگال ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگی ٨ی ئادار تەواوکردووە، چیمەن بەرچیش، ئەندامی ناوەندەکە و گروپی هێڤی ژنانی شەنگال لە ماوەی ڕابردوودا کلیپێکیان بە ناوی ئەوان "یەژەشەن" لەسەر تێکۆشانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال بڵاوکردەوە، سەبارەت بە ئامادەکارییەکان وتی: بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار ئامادەکارییەکانمان تەواوکردووە، گروپی هەڵپەڕکێ و گۆرانی و گروپی منداڵانمان ئامادەکردووە، گروپی هێڤی ژنانی شەنگال ئەمساڵ بە گۆرانییەک پێشوازیمان لە ٨ی ئادار کرد".
ت.پ



