ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی کانوونی یەکەم، ژنە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی قەرچک ورامین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە هەموو ئەو کەسە ئازادیخوازانە کرد کە لە ماوەی ٩٥ ڕۆژی ڕابردوودا شەقامەکانی ئێرانیان چۆڵ نەکردووە، بنەماڵەی قوربانییەکانی ئازادی و خانەوادەی دەستگیرکراوان و هەموو ئەوانەی بەرامبەر دلڕەقی بۆ ئازادی و یەکسانی وەستاون، بانگێشتیان کردون کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە شەوی یەڵدا (درێژترین شەوی ئەم ساڵە خوێناوییە) بەشداری هەڵمەتی سروودی زیندانیانی سیاسی قەرچک وارامین بکەن.
لە راگەیەندراوەکەی زیندانیانی سیاسی ژندا هاتووە، کە کاتژمێر ٢٢:٠٠ کە دەکاتە ١٠ی شەو، دوو گۆرانی "ژن" لە لایەن مەهدی یەراحی و "خوێنی ئەرخەوانەکان" دەڵێن و بانگ لە ئازادیخوازان دەکەن کە پێکەوە ئەم ڕەشییە تێبپەڕێنن و بە دڵێکی هیوابەخش و گەرمەوە ڕووناکی بەهاری ئازادی بهێننە شەوە تاریک و ساردەکانی زستانەوە.




