ناوەندی هەواڵ
دوێنێ لە گوندی تەلنەقەر لە سنووری شارەدێی جەبارە لە شارۆچکەی خانەقین، هەواڵی ڕووداوێکی کوشتنی دڵتەزێن بڵاوکرایەوە، پۆلیسی جەبارە دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ و نیویان دۆزییەوە.
هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ باوک و دایک و چوار خوشکی ئەو مندالە کچەیان دەستگیر کرد، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری وتی: تەرمی منداڵەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و هیچ ئاسەوارێکی لێدان بە جەستەیەوە نەبووە جگە لەوەی سەری بڕدراوە.
دوای لێکۆڵینەوەی چڕ لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکە، باوکی کچەکە دانی بە تاوانەکەدا ناوە و وتی: پلانی پێشوەختەم بۆ کوشتنی کچەکەم هەبووە و خۆم تاوانەکەم ئەنجامداوە.




