ناوەندی هەواڵ
مەلالە یوسف زی، لە تۆڕی فەرمی تویتەری خۆیدا نیگەرانی لە پاراستنی ژیانی ژنان و منداڵانی ئەفغانی لە دەستی تاڵیبان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە لە شۆکێکی تەواوداین بە بینینی کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، زۆر نیگەرانی ژنان، کەمینەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤم".
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، مەلالە داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان، " پێویستە جیهان و هێزە هەرێمی و ناوخۆییەکان داوای ئاگربەستی بەپەلە بکەن و یارمەتی مرۆیی بەپەلە پێشکەش بکەن و پەنابەران و خەڵکی مەدەنی بپارێزن".
لە تویتێکی تردا مەلالە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە پرۆژەیاسایەک بۆ پاراستنی ژنان پەسەند بکات و وتی: "داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم پڕۆژە یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان و کچان و کەمینە ئەفغانییەکان پەسەند بکات".
ت.پ




