ناوەندی هەواڵ
پەخشان عەزیزی، چالاکوان چەندین جار لەلایەن دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی دووپاتکراوەتەوە، ئەمەش نارەزایەتی فراوانی چالاکوانان و ئازادیخوازانی لێکەوتووەتەوە.
مەحبوبە ڕەزایی، بەندکراوی سیاسی زیندانی لە زیندانی ئێڤین، لە دووەەمین ساڵیادی سزای لەسێدارەدان، پەیامی پشتیوانی و هاودەنگی بۆ پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مەدەنی زیندانی لە زیندانەکانی قەرچەک و وەرامین بڵاوکردەوە، ئەو بە ژنێکی بوێر و ناوازە پێناسەی کردووە، داوای پشتیوانی دەکات و وتی: با ببینە دەنگی پەخشان عەزیزی و هەوڵبدەین لە چنگی ستەمکاران ڕزگاری بکەین.
مەحبوبە ڕەزایی نیگەرانی خۆی لە سێیەمین پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر بنەمای ڕاستییەکان نییە، بۆ جاری سێیەم سزاکە پشتڕاستکراوەتەوە و نازانین ڕوو لە کوێ بکەین بۆ ئەوەی کەسێک ڕزگاربکەین کە تاکە تاوانەکەی هەوڵی بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان بووە.
مەحبوبە ڕەزایی جەختی لە ڕۆڵی کاریگەری مرۆیی پەخشان عەزیزی کردەوە و ڕایگەیاند کە لە سەرووی هەموو شتێکەوە وەک چالاکوانێکی خاوەن هەستی هاوپشتی دەمێنێتەوە، وتی: هەرگیز ئەو ڕۆژە لەبیرناکەم کە هەواڵی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایمان پێگەیشت، پەخشان عەزیزی ژنێکی پڕ لە خەم بوو، هەموو شەرمەزاریی بێتواناییمان بووین لە ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤێک.




