لەو ڕۆژەی بڕیاری چۆڵکردنی شەنگال درا، ١٠ خێزان گەڕانەوە بۆ شەنگال

لەو ڕۆژەی کە حکومەتی عێراقی داینابوو بۆ چۆڵکردنی شەنگال و هەڵوەشاندنەوەی خۆبەڕێوەبەری، ١٠ خێزانی شنەگال گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.

لەو ڕۆژەی بڕیاری چۆڵکردنی شەنگال درا، ١٠ خێزان گەڕانەوە بۆ شەنگال

ناوەندی هەواڵ

 

حکومەتی عێراق ١ی نیسانی وەکو کۆتا ڕۆژ دانابوو بۆ چۆڵکردنی شەنگال لەلایەن هێزەکانی  یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان و هەڵوەشاندنەوەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، وەک وەڵامێک بۆ ئەوە دوێنێ ١٠ خێزانی ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان و لە کۆمەڵگای سنونێ و شارەدێی خانەسۆر نیشتەجێبوون.

 

ئەو ١٠ خێزانە دانیشتووی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و ئامانجی گەڕانەوەشیان پێدانی پەیامە بەوەی کە دۆخی شەنگال ئارامە و پێویستی بە هێنانی هێز نییە بۆ ناوچەکە.

 

ت.پ