ناوەندی هەواڵ
حکومەتی عێراق ١ی نیسانی وەکو کۆتا ڕۆژ دانابوو بۆ چۆڵکردنی شەنگال لەلایەن هێزەکانی یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان و هەڵوەشاندنەوەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، وەک وەڵامێک بۆ ئەوە دوێنێ ١٠ خێزانی ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان و لە کۆمەڵگای سنونێ و شارەدێی خانەسۆر نیشتەجێبوون.
ئەو ١٠ خێزانە دانیشتووی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و ئامانجی گەڕانەوەشیان پێدانی پەیامە بەوەی کە دۆخی شەنگال ئارامە و پێویستی بە هێنانی هێز نییە بۆ ناوچەکە.
ت.پ




