لە ئەنبار گۆڕێكی بە كۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە کە ڕووفاتی ژنیشی تێدایە

میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ بە بەشداریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای شەهیدان و تیمێكی دەزگاكە گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شارەدێی سەقڵاوییەی سەر بە شارۆچكەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار هەڵدەدرێتەوە.

لە ئەنبار گۆڕێكی بە كۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە کە ڕووفاتی ژنیشی تێدایە

ناوەندی هەواڵ

 

میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە دۆزینەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە پارێزگای ئەنبار و پشكنینی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڵاویانکردەوە، 

ئەمڕۆ ١٢ی شوبات، بە بەشداریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای شەهیدان و تیمێكی دەزگاكە گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شارەدێی سەقڵاوییەی سەر بە شارۆچكەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار هەڵدەدرێتەوە.

 

ئاماژە بەوشكراوە، گۆڕەكە ڕووفاتی ژن و پیاوی تێدایە و ژمارەیان لە ٢٠ بۆ ٢٥ كەس پێكدێت، شوێنی ئەشكەنجەدان و لە سێدارەدانیان پێوە دیارە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەڵكۆڵینەكانی سەرەتایی تا ئێستا پاشماوەی زیاتر لە پێنج كەس دەركەوتووە، كە بەپێچەوانەی بنەماكانی شەریعەتی ئیسلام بەخاك سپێردراون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی ڕژێمی پێشوو كە بكوژی باوك و خێزانی موقتەدا سەدر بوون، لە هەولێر دەستگیركران، دواتر دانیان بە تاوانەكانیاندا نا، یەكێك لەو تاوانبارانە لە شوێنی گۆڕە بە كۆمەڵەكانە، پێدەچێت ئەو ناوچەیە شوێنی ناشتنی كەس و كارەكەی موقتەدا سەدر بێت.