لە سلێمانی سێ پەرتوکی تایبەت بە ژنان بڵاو کرایەوە

لە سلێمانی مەڕاسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی سێ پەرتوکی نووسەر نەرمین عوسمان کە بریتیین لە "ژن و ئابووریی سەربەخۆ" و "چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی بزووتنەوەی ژنانی عێراق" و "مێگەرایی ڕوانگە و ڕەهەندەکانی بزووتنەوەی ژنان" بەڕێوەچوو.

لە سلێمانی سێ پەرتوکی تایبەت بە ژنان بڵاو کرایەوە

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٣ی ئەیلوول، لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت "CDO"  لە شاری سلێمانی، مەڕاسیمی ناساندن بۆ هەر سێ پەرتوکی "ژن و ئابووریی سەربەخۆ" و "چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی بزووتنەوەی ژنانی عێراق" و "مێگەرایی ڕوانگە و ڕەهەندەکانی بزووتنەوەی ژنان"ی نووسەر نەرمین عوسمان بەڕێوەچوو.

 

لەبارەی پەرتوکەکانییەوە، نەرمین عوسمان ڕایگەیاند، ئەو سێ پەرتوکەی ناساندن و دابەشکردنی بۆ دەکەن، هەرسێکی دەربارەی ژنە، یەکێکیان لە زمانی عەرەبیەوە وەرگێرانی بۆ کردووە، کە باس لە مێژووی بزوتنەوەی ژنانی عێراق دەکات، پەرتوکی دووەمیش لە نووسینی خۆیەتی و دەربارەی مێگەراییە کە پێشتریش بڵاوی کردبۆوە، بەڵام لە ئێستادا بابەتی نوێتری تێدایە و بە گشتی باس لە کۆی بزوتنەوەی ژنانی جیهان، عێراق و کوردستان دەکات، پەرتوکی سێیەمیش دەربارەی ژن و ئابوورییە جگە لەوەی ئابووری زۆر گرنگە مێژووی ئابوریش گرنگە بەهەند وەربیگرێت لەگەڵ کاری سەردەمیانە و ڕۆڵی ژنان لە میدیاکاندا چییە و چۆن دەتوانن لەو ڕێگایەوە خزمەت بە بواری ژنان بکەن.

 

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا هەرسێ پەرتوکەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا .