ڕێژنە سەلام
هەڵەبجە- لەپای هەوڵ و ماندووبونی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی بیندراو ، بیستراو، خوێنراو، قایمقامی هەڵەبجە ڕێزی لە هەوڵ و ماندوبوونی ٢١ ڕۆژنامەنوسی ژن گرت.
لەوبارەیەوە نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە وتی: لەم ڕۆژەدا سەری رێزو نەوازش بۆ ئەو ژنانە دادەوێنین کە لە پیناو بەدیهینانی مافەکانی ژنان بوونەتە قوربانی و پیرۆزبای لە ژنانی هەڵەبجە و کوردستان دەکەین، خۆشحالین ئەمرۆ توانیمان ڕێز لەو ژنە راگەیاندن کارانە بگرین کە جەند سالێکی درێژە خزمەت دەکەن لە پارێزگاکەمان.
نوخشە ناسح وتیشی: لە هەڵەبجە ژنانی ڕۆژنامەنووس زۆر ئاستەنگ و ناخۆشی هاتۆتە رێگەیان بەڵام توانیویانە ئەسپی خۆیان تاو بدەن لەو ڕێگەیەو پێویستە لە ئایندە کار بکەن و خزمەتی زیاتر بکەن.




