هەڵەبجە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مۆنۆمینتی هەڵەبجە لە پاریزگای هەڵەبجە، دەزگای هزری شارستانی بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییان بۆ چوار فۆتۆگرافەری ئێرانی کردەوە، کە کۆمەڵێک وێنەی نەبیراوی کارەساتی هەڵەبجەیان تێدا نمایشکرد.
بە ئامادەبوونی نوخشە ناسیح قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و دانیشتوانی هەڵەبجە، ٤٠ فۆتۆی دۆکیۆمێنتاری چوار فۆتۆگرافەری ئێرانی نمایشکران کە ٣٤ دانەیان بۆ یەکەمجار بوو بۆ بینەران نمایش بکرێن.
١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕژێمی بەعس بە چەکی کیمیایی و لە ڕێگەی فرۆکەوە، کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد، بەو هۆیەوە پێنج هەزار کورد کۆمەڵکوژ کران، و بە هەزاران کەسیش ئاوارەی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران بوونو سەدان کەسیش بێ سەروشوێن بوون، هەموو ساڵێک لە مانگی ئازاردا بە چالاکی جۆراوجۆر یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەکرێتەوە.
ت.پ



