ناوەندی هەواڵ
سوفیان مەشهەدانی، بەرپرسی نووسینگەى هەڵبژاردنی نەینەوا، سەبارەت بە ئەنجامدانى سیمینارێک بۆ دەیان کاندیدى ژن و هۆشیارکردنەوەیان، بۆ میدیا عێراقییەکان دەدوێت.
سوفیان مەشهەدانی ڕایگەیاند، نووسینگەکەیان وۆرکشۆپێکی مەشق و ڕاهێنانیان بۆ ٢٨٠ کاندیدى ژن سازکردووە، کە کێبڕکێ لەسەر هەشت کوورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکرد، لە وۆرکشۆپەکەدا یاسای هەڵبژاردن و دەرکەوتنی میدیایی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی کەسی و ڕێکارەکان و دابەشکردنی کورسی و دابەشکردنی پشکەکان باس کرا، هەموو ئەم کارانە بۆ بەرژەوەندی کاندیدەکانە.
باسی لەوەشکرد، ئەم وۆرکشۆپە سوودێکی زۆری هەبوو بۆ کاندیدەکان بەتایبەت کاندیدە نوێیەکان، بەشی ئاسایشی نیشتیمانی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای ڕۆژئاوا ئامادەبوون بۆ بەشداریکردن لەم وۆرکشۆپەدا.
لە کۆتایدا وتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی بەرچاو دراوە بۆ دەستەبەرکردنی وۆرکشۆپێکی لەو شێوەیە، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی ژنان و هاندانیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.




