مەڵاتیا
لە کاتژمێر ٨:٤٤ خولەکی بەیانی ئەمرۆ ١٢ی نیسان بوومەلەرزەیەک بە پێوەری ٤.١پلەی ڕێختەر لە ناوچەی باتالگازی مەڵاتیا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لەناکاو "AFAD" ناوەندی بوومەلەرزەکە ناوچەی باتڵگازی بووەو پیوەرەکەی ٤.١ پلەی ڕیختەرو ٧ کیلۆمەتر لە قوڵایی زەویدا بووە.




