لە مانگی تشرینی یەکەمدا ژنێک و سێ منداڵ لە ئەفغانستان کوژران

کوشتنی ژنان و مندالان لە ئەفغانستان هێشتا لە هەڵکشاندایە، ئەمەش بەهۆی چوونە ناوەوەی عەقڵیەتی پیاوسالاری بۆ ناو کۆمەڵگە و نەبوونی یاسایەک کە ژنان بپارێزێت.

بەهاران لاهیب

 

ئەفغانستان-ژنانی ئەفغانستان هەمیشە قوربانیی سیستمی پیاوسالاری و نەریتی بوون، ژنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە و لە هەموو دۆخەکاندا ژنان بە تۆمەتباری سەرەکی دادەنرێن یان دەوترێت کە تووشی کێشەی دەروونی بوون.

 

حکومەتەکان لە ئەفغانستان هەرگیز بیریان لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە نەکردۆتەوە و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەش هەرگیز لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە لەسەر کارەکانیان و بە شانازییەوە درێژە بە ژیانیان دەدەن، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی تاڵیبان ڕێژەی کوشتنی ژنان زیادی کردووە، و ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاودەکرێتەوە تەنها ژمارەیەکی سنووردارە لە حاڵەتە ڕاپۆرتکراوەکانی کوشتنی ژنان، و دەتوانێت بە ڕوونی ئەوە بڵێین کە ئامارە ڕاستەقینەکان زۆر زیاترن لەم ژمارانە.

 

هەموو مانگێک دەزگاکەمان ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکات کە ئاماری کوشتن و خۆکوشتن و هۆکارەکانیان لەخۆدەگرێت لەماوەی مانگی ڕابردوودا ژنێک و سێ منداڵ کوژراون، لە نێویاندا ژنێکی تەمەن ١٧ ساڵ هەیە، کە خەزووری لە شارۆچکەی شەهاب سەر بە پارێزگای تەخار خۆی و هاوژینەکەی کوشتووە و ئارزو خواری تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی دەرکردنی لە خوێندنگە لە تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

تەرمی منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان دۆزرایەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بێسەروشوێن بوو، لە ڕووباری کۆکشی لە پارێزگای بەدەخشان، کە شوێنەواری دەستدرێژی بەکۆمەڵی لەسەر بوو، بە هەمان شێوە تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی لە لاش و جوین لە فەرەح دۆزرایەوە.

 

شایانی باسە کە زۆرێک لە هەواڵی کوشتنەکان بڵاو ناکرێنەوە و سەرەڕای ئەو سنووردارکردنە سیاسی و کولتوورییانەی کە کۆمەڵگە بەڕێوە دەبەن، ئەستەمە ئاماری راستی بەدەست بهێندرێت.