لە مانگی کانوونی دووەم، چوار کەس کە دووانیان ژنن لە عەفرین کوژراون

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سووریا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش لە مانگی کانوونی دووەمدا چوار کەس کە دووانیان ژنن کوشتووەو ٥٠ کەسیشیان ڕفاندووە.

لە مانگی کانوونی دووەم، چوار کەس کە دووانیان ژنن لە عەفرین کوژراون

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سووریا ئاماری ئەو تاوانانەی ڕاگەیاند کە لە مانگی کانوونی دووەم لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ئەنجامدراون.

 

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش چوار کەسیان کوشتووە کە دووانیان ژنیان ژنن،  ٥٣ کەسیشیان ڕفاندووە، کە ١٥یان ژنن و دووانیان منداڵن.

 

ڕێکخراوەکە تیشکی خستووەتە سەر گۆڕانی دیمۆگرافی و ڕایگەیاند، داگیرکەران بە پشتیوانی ڕێکخراوێک بە ناوی ئۆرانگ بینایەکی داگیرکراویان لە گوندی قەتم لە ناوچەی شەرا دروستکردووە و بینایەکی دیکەی داگیرکارییان لە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی قەزقلی لە ناوچەی جندرێس دروستکردووە.

 

جێی بەبیرهێنانەوەیە دەوڵەتی تورک لە دوای داگیرکردنی عەفرین گۆڕستانی شەهیدانی تێکشکاند.