لە حەسەکە، ژنۆلۆژی وۆرکشۆپی دیالۆگی بەڕێوەبرد

بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ناوەندی ژنۆلۆژی لە حەسەکە کۆمەلەیەکی دیالۆگی سەبارەت بە جۆر و هۆکارەکانی توندوتیژی دژی ژنان و گرنگی هۆشیارکردنەوە و یەکسانی ڕەگەزی بەڕێوەبرد.

لە حەسەکە، ژنۆلۆژی وۆرکشۆپی دیالۆگی بەڕێوەبرد

حەسەکە – ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە حەسەکە وۆرکشۆپی دیالۆگی بەڕێوەبرد. لە کۆمەڵەکەدا ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و ئەندامانی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوەکانی ژنان و کەسایەتییە یاساییەکان بەشدار بوون. کۆمەلەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووان دەستی پێکرد.

 

٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی خەبات لە دژی توندوتیژییە

ناهید سلێمان، وتەبێژی کۆنگرە ستار لە حەسەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی خەباتی ژنانە لە هەموو جیهاندا. ئەو دەستنیشانی کرد کە خوشکانی میراباڵ بۆ مافەکانیان خەباتیان کردووە و ڕێگای خەباتیان بۆ هەموو ژنان کردووەتەوە.

 

ناهید سلێمان ڕوونی کردەوە کە عەقڵیەتی دەسەڵاتدار هۆکاری سەپاندنی توندوتیژییە بەسەر کۆمەڵگەدا، بە تایبەتی بەسەر ژناندا. ئەو جەختی لە گرنگی خەبات دژی ئەم عەقڵیەتە و گۆڕینی کردەوە. هەروەها ئاماژەی بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کرد کە گرنگی بە ئازادیی ژنان دەدات و گوتی بیرۆکەکانی دەرگای پێشکەوتن، گەشەکردن و گۆڕانکارییان بەڕووی ژناندا کردووەتەوە.

 

توندوتیژی دژی ژنان لە عەقڵیەتی دەسەڵاتدار و دواكەوتوویەوە سەرچاوە دەگرێت

نوژا دەهر، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی، سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان، جۆرە جیاوازەکانی و ڕەگ و ڕیشە فکری و کۆمەڵایەتییەکانی کە ڕۆڵیان لە بەردەوامبوونی ئەودا هەیە، قسەی کرد. نوژا دەهر ڕوونی کردەوە کە توندوتیژی بە قۆناغێکی مێژوویی یان کۆمەڵگەیەکی دیاریکراوەوە سنووردار نییە، بەڵکو بە پێی کولتوور، نەریت و بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، لە هەر سەردەمێکدا بە شێوەی جیاواز خۆی نیشان داوە.

 

نوژا دەهر باسی توندوتیژیی ئاشکرا و شاراوەی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەندێک جۆری توندوتیژی لە ڕێگەی باوەڕ و بیرۆکەیەکەوە ڕەوا دەکرێن کە توندوتیژی بە ناسنامەی ژنانەوە دەبەستنەوە و وەک بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان سەیری دەکەن. ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کردارانەی توندوتیژی وەک شتێکی ئاسایی ببینرێن و کاردانەوەی کۆمەڵگە بەرامبەریان کەم ببێتەوە.

 

هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی سیستەم و ڕێکخراوە دەسەڵاتدارەکان کرد لە بەهێزکردنی ئەو عەقڵیەتەی کە پشتگیری لە توندوتیژی دژی ژنان و بەرامبەر بە گفتوگۆ و خەباتی ژنان و ڕێکخراوەکانی پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان دەکەن. نوژا دەهر دەستنیشانی کرد کە توندوتیژی تەنها بە کردارە تاکەکەسییەکان سنووردار نییە، بەڵکو یاسا، سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان و هەڵوێستەکانی بەهێزکردنی زاڵبوون و جیاکاریش دەتوانن ڕۆڵێکی گەورە لە بەردەوامبوونی ئەودا بگێڕن.

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، فیلمێکی کورت سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان پیشان درا.

هەروەها گروپی شانۆیی «دارسی»ی هێلالا زێرین، شانۆگەرییەکی پێشکەش کرد کە بابەتی توندوتیژی دژی ژنانی خستە بەردەم بینەران.