لە حەسەکە بیستەمین ساڵیادی کەژەکە پیرۆز کرا

کۆنگرەی ستار لە حەسەکە بە دروشمی "ئازادی بە بونیادنانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان مسۆگەر دەکرێت"، بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی کەژەکە، ئاهەنگێکی سازکرد.

حەسەکە 

 

بە بۆنەی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان کەژەکە، کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە لە هۆڵی سەردم لە گەڕەکی میشەرف  بە دروشمی "ئازادی بە بونیادنانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان مسۆگەر دەکرێت" ئاهەنگێکی سازکرد. 

  

لە ئاهەنگەکەدا یەکێتیی ژنانی ئەرمەنستان، یەکێتی ژنانی سووریا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریان کرد. شوێنی ئاهەنگەکە بە ئاڵای کۆنگرە ستار، کەژەکە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و یەپەژە و هێزەکانی قەسەدە ڕازێنرابووەوە. 

  

بەرنامەی ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕیزگرتن دەستیپێکرد. پاشان هونەرمەند نەبیحە ئەحمەد گۆرانی وت. 

 

ڕۆژی عەلی کە بەشداری ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٢٠مین سالیادی کەژەکە بوو، هەستی خۆشی خۆی دەربڕی و وتی: ئەم ڕۆژە بۆ تەواوی ژنان ئازادی و ڕووناکییە، ئێمە بە بیر و ڕێکخستنی کەژەکە گەیشتوینەتە ئەم ئاستە و بە خەبات و بەرخۆدان بە ئامانجی ئازادی خۆمان دەگەین،ژن بوون و ئازادی خۆمانمان لەناو کەژەکەدا دۆزیەوە و بوونە ڕووناکی بۆ هەموو ژنێک بۆ ئەوەی لە ئازادیدا بژی، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو ژنان دەکەین و پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، کە بیرو فەلسەفەی وایکرد ژنان خۆیان ڕێکبخەن و ببنە پێشەنگ فەرماندە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان. 

  

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و دروشم کۆتایی هات.