لە هێرشێکی سەر ئیلام شەش ئەندامی خێزانێکی کورد گیانیان لەدەستدا

بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە شاری ئەیوان شەش ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران.

لە هێرشێکی سەر ئیلام شەش ئەندامی خێزانێکی کورد گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە شاری ئەیوانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە خێزانێکی کورد،کە ژمارەیان شەش کەسە کوژراون، بەپێی زانیارییەکانیش تا ئێستا تەرمەکانیان دەرنەهێنراوە لەژێر داروپەردووی بۆردوومانەکەدا و تیمەکان سەرقاڵی دەرهێنانیانن.

 

تاجەدین ساڵحیان، جێگری پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە بۆسەر ناوچەیەکی نیشتەجێ بوون، لە شاری ئەیوان خێزانێکی شەش کەسی کوژراون.

 

هەروەها ڕایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکان منداڵێکی شەش مانگە و تا ئێستا سەرجەم تەرمەکان لە ژێر داروپەردووی خانووەکەن و دەرنەهێنراون، لە ئێستاشدا تیمەکانمان سەرقاڵی دەرهێنانین.