لە غەززە ژن و منداڵ کرانە ئامانج و ٧٣ کەس گیانیان لەدەستدا

٧٣ فەڵەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر مەشرو بەیت لاحیە گیانیان لەدەستدا، بەهۆی هێرشەکانەوە سیستمی تەندروستی داڕما، نەخۆشخانەکان چۆڵکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەبێ پچڕان بەردەوامە کە سەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون، لە بەیاننامەی نووسراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندن، ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی توندیان کردووەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مەشرو بەیت لاحیە، لە ئەنجامدا لە بەشی باکووری کەرتی غەززە لانیکەم ٧٣ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هێرشەکە لە هەمان کاتدا لەگەڵ لەناوبردنی سیستمی تەندروستی لە باکووری غەززە ئەنجامدراوە، ئیسرائیل داوای لە کارمەندانی تەندروستی کردووە دەستبەجێ نەخۆشخانەکان چۆڵ بکەن، هاتنە ناوەوەی سووتەمەنی بۆ ناو نەخۆشخانەکان ئاستەنگ کرا.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا پچڕاوە و بەمەش قەیرانی مرۆیی دروست بووە.

 

لە بەیاننامەکەدا کۆمەڵکوژی دژ بە ژنان و منداڵان شەرمەزار کرا و بانگەوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا.