ناوەندی هەواڵ
کوردانی شاری عەفرین لە ناوەندی شارەکەدا تووشی هێرشی خێڵەکی بوون، لەوانە تێکدانی ئاڵای کورد لە ناوەڕاستی شەقامەکە و ناچارکردنی ئۆتۆمبێلی کوردی بەسەریدا بڕووات.
لە میانی ئاهەنگەکانی کوردان بۆ ییرۆز کردنی جەژنی نەورۆز، چەتەکانی هەتەشە بەربەستەکانیان لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی عەفرین و شێخ مەقسود لە ٢١ی ئازار لابرد، بۆ ئەوەی کەسانی تێکدەر بچنە ژوورەوە و هێرش بکەنە سەر کورد.
هاوکات لەگەڵ ئاهەنگی نەورۆز لە عەفرین و حەلەب، دەیان کەس دەستدرێژییان کرایە سەر کە ژن و پیاوی کوردن.
هەروەها دەیان کەس هێرشیان کردە سەر ئاهەنگەکانی کورد، گەنجان و ژنان لێیان دراو ئۆتۆمبێلەکان شکێندران و بێڕێزی بە سیمبولی کورد کرا.




