ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی بەڕازیل ڕایانگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ ٢٨ی کانوونی دووەم، فڕۆكەیەكی گەشتیاری لە كامپیناسی شاری ساوپاولۆ بەرەو ویلایەتی میناس گێرایس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل كەوتەڕێ، دوای درووستبوونی كێشەیەك فڕۆكەكە كەوتەخوارەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ٧ كەس كە لەناو فڕۆكەكەدا بوون بەهۆى ڕووداوەکەوە گیانیان لە دەستداوە.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، جگە لە كارمەندانی ناوەندی لێكۆڵینەوە و خۆپاراستن لە ڕووداوە ئاسمانییەكان پۆلیسی ویلایەتەكە كاردەكات، بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی ڕووداوەكە.




