ناوەندی هەواڵ
کەیت فایرمان پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئوسترالیا، بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کردە ڕۆژەڤی پەرلەمانی ویلایەتی وێلزی باشووری نوێ (NSW) و پشتگیری خۆی ڕاگەیاند.
فایرمان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ٢٦ ساڵەی سەر ڕێبەر ئاپۆ و وتی: پاش ٥ ساڵ چاوی بە پەرلەمانتارانی دەم پارتی کەوتووە و دووپاتی کردووەتەوە بۆ هاوکاریکردن لە بەدیهاتنی ئاشتیی هەرێمەکە ئامادەیە.
هەروەها تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کوردو وتی: من لێرە هەموو پەیامەکە ناخوێنمەوە، بەڵام لە بەشی کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ‘سڵاو لەو کەسانە دەکەم کە باوەڕیان بە پێکەوەژیانە و گوێ لە بانگەوازەکەم دەگرن، لەسەر بناغەی ئەم بانگەوازە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند بە مەرجی ئازادیی بەڕێز ئۆجالان ئامادەن دەست لە چەک هەڵگرن و هەنگاوی سیاسی بنێن، ئەم بانگەوازە لەلایەن ئەمریکا بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، کەتەلۆنیا، ئیتاڵیا، سوید، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا و هەروەها لە ئاستی نێونەتەوەییدا پشتگیرییەکی مەزنی لێ کرا.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەم بانگەوازەی بەڕێز ئۆجالان هەنگاوێکی مێژووییە بەرەو ئاشتی بۆ کورد و تورک لە تورکیا و بۆ کۆمەڵگەی کورد لە ویلایەتی وێڵزی باشووری نوێ گرنگییەکی زۆری هەیە.
لە کۆتاییشدا وتی: ئێمە داوای ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان لە دەوڵەتی تورک دەکەین، بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پشتگیری لە ئازادیی گەلی کورد و ئەم بانگەوازە دەکەین.




