کۆنگرەی ستار دەربارەی یەکسانی پەروەردەی پێشکەش بە پیاوان کرد
بە ئامانجی گۆڕینی هۆشمەندی زایەندپەرستی، لە چوارچێوەی زنجیرە هەڵمەتەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە خولێکی پەروەردەی سێ ڕۆژەی پێشکەش بە ٥٠ پیاو کرد.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە-بە نزیکبوونەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، لە ١٥ی ئەم مانگەدا پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕاگەیەندراوێک هەڵمەتێکی دژ بە توندوتیژی دژی ژنان دەستپێکرد، لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی کەمپینەکەدا، کۆنگرەی ستار لە گەڕەکی گیوێران لە شاری حەسەکە پەروەردەی سێ ڕۆژەی بۆ ٥٠ ئەندامی پیاو و کارگێڕانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشکەش کرد، کە لە ١٥ی ئەم مانگە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
ئەو وانانەی لەم پەروەردەیەدا دەدرێن بریتین لە یاسای خێزان و زایەندپەرستی و توندوتیژی دژی ژنان، وانەی یاسای خێزان لەلایەن خەزاڵ عەلی، ئەندامی لیژنەی داد پێشکەشکرا و گفتوگۆ لەسەر یاسای خێزان کرا.
لەیلا حسێن، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە دووپاتی کردەوە کە پەروەردەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی پلاتفۆرمی کرداری هاوبەش کە لە ١٥ی ئەم مانگە ڕاگەیەندرا دەستیپێکرد، ئامانجی کەمکردنەوەی توندوتیژی و بونیادنانی ژیانێکە لەسەر بنەمای هاوکاری، دوور لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک کە خێزانەکە بە گشتی دەکاتە ئامانج.
زانین و جێبەجێکردنی یاسای خێزان چارەسەرێکی بنەڕەتییە
لەیلا حسێن سەرنجی بۆ ڕێگا و ئامرازەکانی ڕێگریکردن لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی ڕاکێشا و وتی: بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی، پێویستە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی بونیاد بنێین، و ئەمەش تەنها لە ڕێگەی هاوکاریی ڕەگەزییەوە بەدەستدێت، بۆیە پێویستە بەرنامەکانی پەروەردە بەهێزتر بکەین بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و بەدەستهێنانی ئەنجام، پێویستە لە یاسای خێزان تێبگەین و جێبەجێی بکەین، ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە خێزانیی و کۆمەڵایەتییەکان، چ بۆ ژنان و چ بۆ پیاوان، و هەنگاوێکی گرنگە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای پێکەوەژیان.
"زایەندپەرستی هۆکاری نایەکسانی نێوان ڕەگەزەکانە و ڕێگا بۆ توندوتیژی خۆش دەکات"
لەیلا حسێن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دووەم پێویستە بزانین کە زایەندپەرستی ڕەگی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و جیاکاری ڕەگەزییە و ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان، سێیەم: توندوتیژی دژی ژنان بە هەموو شێوەکانییەوە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی تەواوی کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێت.
"پەروەردە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردن و دەربازبوون لە عەقڵیەتی تاکڕەوانە"
لۆرەنس محەمەدد، هاوسەرۆکی کۆمۆنی گەڕەکی نەشوا، ئاماژەی بەوەدا کە پەروەردە ڕێگەی دەربازبوونە لە عەقڵییەتی پاوانخوازانە و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکیکۆمیناڵی بەشداربوو، ئێمە پەروەردەمان وەرگرت بۆ دەربازبوون لە عەقڵییەتی پاوانخوازانەی کۆمەڵگە کە لە سروشتی ڕاستەقینەی خۆی دووریخستوینەتەوە لیژنەکان.
"کێشەی کۆمەڵایەتی بەهۆی هۆشیاری دەسەڵات و یاساکانیانەوە سەرهەڵدەدات"
عەدنان خەلیفە، ئەندامی کۆمۆنی گەڕەکی گوێران، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە بەهۆی نەبوونی هۆشیاری و جێبەجێکردنی یاسا پاوانخوازەکانەوە سەرهەڵدەدەن و وتی: یاسای خێزان لەسەر بنەمای یەکسانی و پێکەوەژیان دامەزراوە، و دەبێت لەناو خێزاندا جێبەجێی بکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لە توندوتیژی و لەناوچوون بپارێزین. چونکە پەروەردە و زانین ئامرازی ڕزگاربوونن لە کۆیلایەتی و نایەکسانی.