ئامەد
ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران، دووەم ڕۆژی سێیەمین کۆنفرانسی پلاتفۆرمی یەکیێتی ژنانی کورد بە دروشمی "بە یەکڕێزی ژنانی کورد بەرەو یەکێتی نەتەوەیی" درێژەی هەبوو، کۆنفرانسەکە لە هۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کرد، هۆڵەکەش بە پانکارتی ڕازاوە بوو کە بە زمانەکانی کرمانجی، زازاکی، سۆرانی، تورکی، دروشمی "ژن ژیان ئازادی" و "ژن ڕووی ئازادییە" نووسراوە.
کۆنفرانسەکە بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا داخراوە و بە وتاردان بەردەوام دەبێت، بڕیارە بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی پێبێت.




