هالیدە تورکئۆغلو: پێویستە ژنان لە دەوری بانگەوازی ئاشتی کۆببنەوە
هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی دەم پارتی ەیوەست بە هەندێک پرسی بنەڕەتی ژنان قسەیکرد و بە سەرنج خستەسەر پرۆسەکە جەختی لەوەکردەوە پێویستە ژنان ببنە کارەکتەری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

ناوەندی هەواڵ
هالیدە تورکئۆغلو، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" پەیوەست بە هەندێک پرسی بنەڕەتی ژنان و پرۆسەکە و ڕۆژەڤەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا سەرنجی خستەسەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
بانگەوازی لە ژنان کرد لە دەوری بانگەوازییەکەی ڕێبەر کۆببنەوە و پەرە بە تێکۆشانی ئازادییان بدەن و وتی: بانگەوازییەکە بانگەوازی ژیانی ئازادی و یەکسانییە. لە خەباتەکانماندا بینیمان ژنان چ خاوەندارییەکیان لە بانگەوازییەکە کرد. بێگومان ئەم بانگەوازییە لە کۆمەڵگە و ژنان و گەنجان کراوە. بۆیە پێویستە بۆ کۆمەڵایەتیبوونەوەی بانگەوازییەکە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین.
هالیدە تورکئۆغلو ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان گەرەنتی ئاشتیین لەم خاکەدا بۆ پێویستە زۆرترین تێکۆشان بکەن.
هەروەها بانگەوازی لە ژنان کرد بۆ بەشدارییان لە ڕێپێوانی ژنان کە لە ٨ـی تەمووزدا کە لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.