حەلەب
هاوڵاتیانی عەفرین دووجار لە شار و گوندەکانی خۆیان کۆچیان کرد، یەکەم لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن داگیرکاری تورکیا و چەتەکانییەوە، دووەم لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لەلایەن داگیرکاری تورکیا و چەتەکانییەوە.
لە یەکەم ساڵڕۆژی کۆچکردنی هاوڵاتیانی عەفرین و شەهبا، کۆنگرەی ستار لە شاری حەلەبی پایتەختی سووریا، لە ١ی کانوونی دووەمدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی کۆچکردنی زۆرەملێی کرد، لە گەڕەکی شێخ مەقسودی ڕۆژئاوای حەلەب، ئەندامانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجومەنە ناوخۆییەکان بەشدارییان لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەدا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن مەیس شاشو، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە شاری حەلەب خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە، ئەم یادە تەنها بەروارێک نییە بۆ تۆمارکردن، بەڵکو برینێکی کراوەیە لە یادەوەریی نەوەکاندا، کە کۆکردنەوەی ئازارەکانی دووجار لە ڕەگەوە هەڵکەندن و لەگەڵ لەدەستدانی سەقامگیری و ئاسایشی تێدایە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ساڵێک بەسەر کۆچکردنی ناوچەی شەهبا تێپەڕیوە، هاوڵاتیانی عەفرینیش بەردەوامن لە ئازاری لەدەستدانن، دووجار بەرگەی برینی کۆچکردنیان گرتووە: یەکەم، کاتێک بە ناچاری شاری عەفرینیان بەجێهێشتووە، دووەمیش کاتێک بە زۆرەملێ لە شەهبا کۆچیان کرد، ئەم دوو ڕەنجە گەورەیەی ئەو نادادپەروەرییە لەخۆدەگرێت کە بەسەر گەلەکەماندا سەپێندراوە و پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئاوارەبوونی زۆرەملێ ڕووداوێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو سیاسەتێکی سیستماتیکە کە بوون و ناسنامەکەمان دەکاتە ئامانج، لە نێو منداڵ و گەورەکانیان و لە ژێر هەلومەرجێکی سەختدا، گەل جارێکی دیکە ڕووبەڕووی تاڵیی ئاوارەبوون و لەدەستدانی سەقامگیری بووەتەوە.
جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار کردووەتەوە، کە تەنها مرەکەبە لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە و تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، هەروەها پرسی کۆچبەران تەنها پرسێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو پرسێکی دادپەروەری و مافە بۆ هەموو سوورییەکان، هەموو هەوڵەکانی داگیرکاری تورکیا بۆ لابردنی هاوڵاتیانی عەفرین لەسەر زەوییەکانیان شکستدەهێنن، چونکە هێشتا دەنگیان بەرز دەکەنەوە دژی نادادپەروەری و کۆچکرد، عەفرین وەک ئاماژەی ئازایەتی و بەرخۆدان دەمێنێتەوە و پاڵەوانی و قوربانیدانەکانیان وەک چرایەک دەمێنێتەوە کە ڕێگاکە بۆ نەوەکانی داهاتوو ڕووناک دەکاتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کراوە کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ڕەوشتییان ڕابگرن و فشار بخەنە سەریان بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و لێپرسینەوە لە بەرپرسان، وتی: داوا لە هەموو هێزە نیشتمانییەکانی سووریا دەکەین کە بە هاودەنگی بوەستن بۆ گەڕانەوەی هەموو کۆچبەرانی سووریا بۆ سەر ماڵ و خەوی خۆیان، هەروەها دان بەوەدا بنێن کە ئەم پرسە بەشێکە لە خەباتێکی فراوانتر بۆ ئازادی و دادپەروەری.
شایانی باسە کە شارەکانی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لە لایەن داگیرکاری تورکیا و چەتەکانی تورکیاوە بە داگیرکراوی ماونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕێککەوتنەکەی ١٠ی ئاداردا هاتنەوەی کۆچبەران بە پارێزراوی دیاری کراوە.




