کاردانەوەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر بە کردەوەی نامرۆڤانە لە زیادبووندایە

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرش و هەڵکوتانە سەر گوندەکانی تل ئاران و تل حاسل لە شاری قامیشلۆ خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو. لە خۆپیشاندانەکەدا داوا لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان کرا هاوڵاتیانی مەدەنی و کەرامەتی ژنان بپارێزن.

کاردانەوەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر بە کردەوەی نامرۆڤانە لە زیادبووندایە

قامیشلۆ

 

شەوی ٣٠ی حوزەیران گرتەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا (لە ژێر پەردەی پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس چالاکی دەکەن) لە ناوچەکانی تل ئاران و تیل حاسل بڵاوکرایەوە. دەرکەوت کە لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا کردەوەی نامرۆڤانە ئەنجام دراوە؛ بە تایبەتی گرتە ڤیدیۆییەکانی ژنێکی تەمەن ٦٠  ساڵ کە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و توندوتیژی بووە، بووە هۆی توڕەیییەکی زۆری خەڵک، لەو چوارچێوەیەدا چالاکیی ناڕەزایەتی لە زۆر شوێنی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.

 

دانیشتوانی شاری قامیشلۆ بۆ ڕەتکردنەوە و شەرمەزارکردنی پێشێلکارییەکانی سەر ژنان و گەنجانی شارۆچکەکانی تل ئاران و تل حاسل لە گوندەکانی شاری حەلەب، لە بەردەم ناوەندی محەمەد شێخۆ بۆ کولتوورو هونەر خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

 

"بە ئامانجکردنی ژنان و هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە"

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکه، هێرشەکانی سەڕ ژنانی کوردیان له میانەی هەڵمەتەکاندا ئیدانه کرد و جەختییان کردەوه که به ئامانجکردنی ژنان و هاووڵاتیانی سڤیل پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤه، چالاکوانان داوایان کرد کە بەرپرسانی ئەو پێشێلکارییانە بدرێنە دادگا، پاراستن و کەرامەتی ژنان مسۆگەر بکرێت و ڕێز لە ماف و ئازادییەکانیان بگیرێت.

 

خۆپیشاندانەکان لە کاردانەوە بە هەڵمەتەکانی ڕۆژی سێشەممە لە شارۆچکەکانی تل ئاران و تتل حاسل ئەنجام دراون. لەو هەڵمەتانەدا خەڵکێکی زۆر دەستگیرکران. باس لەوەشکراوە کە ژنێکی کورد بە ناوی نوژا حەمکی تەنیا لەبەر ئەوەی داوای کردووە فەرمانی دەستگیرکردنی یاسایی لەلایەن ئەفسەرەکانەوە پیشان بدرێت و ساتەکانی هەڵکوتانە سەری تۆمار کردووە، هێرشی کراوەتە سەر و لێیدراوە.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.