جموجۆڵی هێزە عێراقییەکان لە مەخموور زیاد بووە

ئەو هێزە عێراقیانەی کە هاتبوونە کامپی مەخموور بۆ کۆبوونەوە، هێزێکی سەربازی و کەرەستەیەکی زۆریان لەگەڵ خۆیان هێناوە، هەروەها جموجۆڵی سەربازی و هەلیکۆپتەریش لە ناو مەخموورو دەوروبەری هەیە.

مەخموور

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی ئاب، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی فەریق فەیسەڵ، ئەفسەری باڵای ئەمنی حکومەتی بەغدا و نوێنەری حکومەت سابیر و شاندێکی سەربازی لە دەزگای هەواڵگری گەیشتنە کامپی ئاوارەکانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بۆ کۆبوونەوە. بەڵام کاتێک گەیشتن بۆ کۆبوونەوەکە، هێزێکی سەربازی و کەرەستەیەکی زۆریان لە بازگەی ژێر کامپەکە دۆزیەوە، کە بە وتەی خۆیان دانراوە، هەروەها چالاکیی سەربازی لە دەوروبەری کامپەکەدا زیادی کردووە، هەروەها هەلیکۆپتەرە سەربازییەکانیش بەسەر کامپەکەدا دەسوڕێنەوە.

 

شاندەکە لە ئێستادا لە کەمپەکەدان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی کەمپەکە.

 

چی ڕوویدا؟

گەمارۆی عێراق و پەدەکە لەسەر کامپی پەنابەرانی مەخموور لەم دواییانەدا گەیشتە قۆناغێکی مەترسیدار. دەوترێ خەڵکی کامپەکە تەنانەت ناتوانن کیسەیەک چیمەنتۆش بکڕن بەبێ هەوڵگری و سەرباز. نەخۆش بەبێ سەرباز ناتوانێت بچێتە نەخۆشخانە، کاتێکیش دەگەڕێتەوە دەبێت زانیاری بدات! کرێکاران دەستگیر دەکرێن و دوکاندارەکان ناتوانن کەلوپەل بهێننە ناو کامپەکەوە.

 

لە ١٠ی نیسانی ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق ڕێگەی نەداوە هیچ ئۆتۆمبێلێک بچێتە ناو کامپەکە، ڕێگەی بە کرێکاران نەداوە بچنە سەر کارەکانیان، هەروەها ناسنامەی دانیشتووانی کامپەکەی نوێ نەکردۆتەوە.

 

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، وەفدێک پێکهاتبوو لە ئەحمەد شەهباز، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم کودی، ئەدبان یڵماز، هاوسەرۆکی شارەوانی کامپەکەو بێوار ئەمین، هاوسەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەمپەکە، کە ڕۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥ سەردانی بەغدایان کرد بۆ چارەسەرکردنن کێشەکانی کەمپەکە، لەگەڵ گەڕانەوەیان دەستگیرکران دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد. خەڵکی کامپەکە چەندین جار دژی گەمارۆ ڕێپێوانیان کردووە و داوای مافەکانیان کردووە. لە ئەنجامی بەرخۆدانیگەلی مەخموور دوای ٣٧ ڕۆژ نوێنەرانی کامپەکە ئازاد کران.

 

تا ئێستاش گەمارۆی پەدەکە بۆ سەر کامپەکە بەردەوامە. لە ١٧ی تەمووزی ٢٠١٩، ئیدارەی پەدەکە گەمارۆیەکی بەسەر کەمپەکەدا سەپاند و ڕێگەی بە هیچ کەسێک لە کامپەکە نەدا بەرەو هەولێر بڕوات. هەروەها لەو ڕۆژەوە ڕێگای بە دانیشتووانی کامپەکە نەداوە بچنە ناو شارەکانی باشووری کوردستانەوە.