هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی خێزانی و هاوسەرگیری ڕوو لە زیاد بوونە

لەگەڵ پێشکەوتنی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگە، جیابونەوەی هاوسەرەکان بە ڕێژەیەکی زۆر بووەتە جێی سەرنجی زۆرینەی خەڵک.

هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی خێزانی و هاوسەرگیری ڕوو لە زیاد بوونە

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکی یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی ڕابردووی تایبەت بە کێشە خێزانییەکان و جیابوونەوەی هاوسەرگیری خستەڕوو، ڕاشی گەیاند جیابونەوەی هاوسەرگیری  ڕوو لە زیاد بوونە بە جۆرێک ٩٤٧ کەیسی جیابونەوە تۆمار کراوە ، هەر لەو سالەدا، توانراوە زیاتر لە هەزار کێشەی دیکەی خێزانی چارەسەر بکرێت، لەگەڵ چارەسەرکردنی ٢١٢ کێشەی دیکە لە ڕێگەی سوڵحی عەشایەریییەوە و ڕێککەوتن لە بێوان بنەماڵەکاندا .

عەبدولـلە مەلا سەعید، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئاماژەشی بەوە داوە، "زیاد بوون بەو ڕێژە زۆرە نابێ چاوپۆشی لێبکرێت و دەبێت هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا بکرێت.

بەهۆی کێشە خێزانییەکان و هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری، کەسی یەکەم کە کاریگەری لەسەر دروست دەبێت منداڵە و ژنانیش بێ بەش نین لەو تەشەرانەی لەلایەن کۆمەڵگەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

ت.پ