ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا، ئاماری کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی مەدەنی لە هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئیران بڵاو کردەوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە: لە دەستپێکی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تا ئێستا هەزار و ٩٧ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون، کە لەو ژمارەیە ١٨١ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵی تێدا بووە، هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٤٠٢ هاوڵاتیی مەدەنی، کە ١١٥ کەسیان منداڵن.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ٣٤ شوێن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کراوەتە ئامانج.




