گروپێک لە زیندانیانی سیاسی ئازادکراو داوای ئازادکردنی شەهرزاد پوراقا دەکەن

نزیکەی هەزار ژنە زیندانی سیاسی کە لە زیندانی قەرچکی ئێران ئازادکراون، داوای ئازادکردنی شەهرزاد پوراقا دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

نزیکەی هەزار ژنە زیندانی سیاسی کە لە بەندیخانەی قەرچکی ئێران ئازادکراون، دەربارەی شەهرزاد پوراقا نامەیەکیان بۆ بەڕێوبەرایەتی زیندانەکە نوسیووەو لەنامەکەدا هاتووە، کە شەهرزاد پوراقا ئازاد بکرێت.

 

نامەکە کە ڕۆژی ١٩ی شوبات بۆ زیندانی قەرچک نێردراوە، تێیدا هاتووە: "هەر کەسێک ڕۆژێک لە قاوشی ٨ی زیندانی قەرچک بمێنێتەوە شەهرزاد پوراقا دەناسێت، شەهرزاد پوراقا هەڤاڵێکە کە یارمەتی زیندانییەکان دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڕۆژە سەختانە، کەسێک کە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە زیندانی قەرچک بمێنێتەوە دەبێتە شاهیدی ڕاستیی و میهرەبانی و مرۆڤایەتی ئەو، ئەم نامەیە بە واژۆی نزیکەی هەزار زیندانیی ژن کە بەشداری ڕاپەڕینی گەل بوون و لە زیندانی قورچک ئازادکراون، واژۆ کراوە".