فیدراسۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ڕاپۆرتی ساڵی ۲۰۲٤ی بڵاوکردەوە

فیدراسۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان٣٤ەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی راگەیاندن، کە لە ساڵی ٢٠٢٤ کوژراون بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٤ ژنە ڕۆژنامەنووس کوژراون.

فیدراسۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ڕاپۆرتی ساڵی ۲۰۲٤ی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

 

 فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ٣٤ەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی کارمەندانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ۲۰۲٤دا کوژراون.

 

 بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕێژەی گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جوگرافیای عەرەبی لە ساڵی ۲۰۲٤ گەیشتووەتە ۷۷کەس، زۆربەی ئەو گیان لەدەستدانانە لە ئەنجامی شەڕی غەززە و لوبنان بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤دا چەندین کارمەندی ڕاگەیاندن لە شوێنەکانی دیکەی جیهان کوژراون: ٢٢ ڕۆژنامەنووس لە ئاسیا و زەریای هێمن، ١٠ ڕۆژنامەنووس لە ئەفریقا، ٩ ڕۆژنامەنووس لە ئەمریکا و ٤ ڕۆژنامەنووس لە ئەوروپا کوژراون.

 

فیدراسیۆنەکە داوای لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەپەلە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستن و سەربەخۆیی ڕۆژنامەنووسان پەسەند بکەن، کە لەژێر پێشەنگایەتی فیدراسیۆنەکە ئامادەکراوە، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە سزا نەدان لە بەرامبەر  کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا.