بۆ ناساندنی کولتوور دوو پرۆژەی گەشتیاری لە شارەدێی بیارە کرانەوە

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە کولتوورو شوێنەواری کوردی گوندەکانی کوردستان و لە چوارچیوەی کێبڕکێی گوندی جیهانی لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە دوو پڕۆژەی گەشتیاری لە بیارە کرانەوە.

بۆ ناساندنی کولتوور دوو پرۆژەی گەشتیاری لە شارەدێی بیارە کرانەوە

میهرەبان سەلام 

 

بیارە-دوێنێ بە ئامادەبوونی خەلکی بیارەو پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە کولتوورو شوێنەواری کوردی گوندەکانی کوردستان و لە چوارچیوەی کێبڕکێی گوندی جیهانی لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە دوو پڕۆژەی گەشتیاری لە بیارە کرانەوە.

 

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە وتی: لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە  هەستاین بە ئەنجامدانی دوو پرۆژەی گەشتوگوزاری ئەویش بە ستراتیژی کردنی ڕێگەی نێوان باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان، کە خۆی دەبینیتەوە لە چەند بڕگەیەک و بە شێوەیەکی کولتووری ڕازاندومانەتەوە، ئامانجمانە خەڵک ئاشنا بکەین بە کولتوورمان و هیوادارین خانوەکان ببن بە داهات بۆ خەلک، هەروەها خەڵکیش ئاگادار بکەین لەوەی کە گرنگی دان بە کولتووری کوردی و پاراستنی کاریگەری دەبێت لە سەر جوان کردنی ناوچەکان، پێویستە بە کەرەستەی سروشتی ناوچە گەشتوگوزارییەکان بڕازێنینەوە. 


ئەم پڕۆژەیە ماوەی ساڵێکە بەردەوامی هەیەو سەرجەم هەوڵەکان بەردەوامن تاوەکو گوندێکی گەشتیاری لێدێت.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.